کوردپرێس: ئه‌مڕۆ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، بهیاننامهیێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا، هێزه‌كانی دژه تیرۆر، توانیان له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووک 12 چه‌كداری داعش بكوژن، كه چواریان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هێزه‌كانی دژه تیرۆر توانیویانه كۆگایێكی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و چه‌كدارانه له دۆڵێكی نزیكک حه‌ویجه بدۆزنه‌وه، كه چه‌ندین جۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تێدا حه‌شاردراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له رۆژئاوای قه‌زای رهتبهی پارێزگای ئه‌نبار، 12 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون. به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه دۆسییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و راپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن.
لە کوردستان24 وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment