بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیدی كۆتایی به مشتومڕه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردنەکان هاتووه و هه‌موو كه‌س گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیانی رۆژانه‌ی خۆی و به ماڵ و كاروباری خۆیه‌وه سه‌رقاڵه و گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكی شاره‌وانی كه له بۆڵ‌و هه‌ڵبژێردراوه به سوورییه‌كانی ئه‌وێی گوتبێت 'من قاپێ شۆربا ناده‌م به‌وانه، لێره ده‌ریان ده‌كه‌م'، ئه‌وا ئێمه ئه‌وانه له‌به‌رده‌ست ئه‌واندا جێناهێڵین و وه‌ک حكوومه‌ت له رێگه‌ی پارێزگاكانمانه‌وه به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كۆمه‌ک كردنیان. تا هه‌تایه تێده‌كۆشین. كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان خاڵی دانا به‌لای ئێمه‌وه بابه‌ته‌کە ته‌واو ده‌بێت. دوای ئه‌وه له رێگا به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی توركیا و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هاووڵاتییان له‌سه‌روو هه‌موو جۆره حسابێكی سیاسییه و گوتی: "ده‌بێت له‌و بابه‌تانه‌ی کە په‌یوه‌ندیان به مانه‌وه‌ی وڵاته‌وه هه‌یه، جیاوازی بۆچوونی سیاسیی وه‌ڵانێین و له‌گه‌ڵ 82 ملیۆندا وه‌ک هاوپه‌یمانی توركیا جووڵه بكه‌ین".
سەرچاوە: Diken
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment