٢٢ هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌لاوێژ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لاوێژ لە سلێمانی دەستیپێکرد و ژمارەیێک لە نووسەرانی ناوخۆیی و ناوچەکە بەشدارن تیایدا.

کوردپرێس: لە فێستیڤاڵەکەدا، بنکەی رووناک بیریی گەلاوێژ 22 ھەمین فێستیڤاڵ بە ناونیشانی "رەخنەی ئازاد دەستەبەری کرانەوەیە" لە ھۆڵی تەوار لە سلێمانی بە ئامادەبوونی نووسەرانی ناوخۆیی و ناوچەکە رێکدەخات و بۆ ماوەی سێ رۆژی بەردەوام دەبێت.

لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی گەلاوێژدا 18 دەقی شیعری و چیرۆک لەگەڵ 11 لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و مێژویی لەلایەن لیژنەیێکی پسپۆڕەوە بۆ فێستیڤاڵەکە ھەڵبژێردراون پێشکەش دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53198

Your Comment

You are replying to: .
captcha