ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ راگه‌یێندرا

بەشی تورکیا- ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ راگه‌یێندرا و له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتیی شاره‌وانیدا كه‌ له‌ 31ی ئاداری 2019دا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانی ئیستانبوڵ، زیاترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوە.

کوردپرێس: پارێزه‌ر مه‌همه‌ت سوله‌یمان توركه‌ر كه‌ به‌ناوی جه‌هه‌په‌وه‌ چاودێری كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنەکان ده‌كات، سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی لە ئیستانبوڵ كرد له‌ دادگای شاره‌كه‌ و كۆنووسه‌ یه‌كخراوه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ میدیاكاران به‌شكرد.

بەپێی كۆنووسەكە، كاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆكایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو چوار ملیۆن و 169 هەزار و 765 دەنگی پێدراوە و كاندیدی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم چوار ملیۆن و 156 هەزار و 36 دەنگی پێدراوە.

جگە لەوە كاندیدی پارتی سەعادەت، نەجدەت گۆكچنار 103 هەزار و 364 دەنگ و كاندیدی پارتی توركیای سەربەخۆ، سەلیم كۆتیل 27 هەزار و 87 دەنگ و كاندیدی پارتی كۆمۆنیستی توركیا، زەهرا گونەر كارائۆغڵو 10 هەزار و 349 دەنگ و كاندیدی پارتی وەتەن، مستەفا ئیلكەر یوجەل 15 هەزار و 428 دەنگ و كاندیدی پارتی دیموكرات، ئێرسان گۆكگۆز 22 هەزار و 268 دەنگ و كاندیدی پارتی چەپی دیموكرات، موعەممەر ئایدن 30 هەزار و 884 دەنگی بەدەست هێناوە.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53181

Your Comment

You are replying to: .
captcha