به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لى ژوون جێگرى به‌رپرسى په‌یوندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى كۆمۆنیستى چین له هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوندییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له بواره‌كانى ئابوورى و بارزگانى و په‌ره‌پێدان و بنیاتنانى ژێرخان و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان و بواره‌كانى دیكه‌دا كرده‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر پڕۆژه‌ى پشتێنه و ڕێگاى چین كه ده‌كرێ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دیكه‌ى ناوچه‌كه و جیهانیش سوودى لێ وه‌ربگیرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه باڵیۆزى چین له عێراق و كونسووڵى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌ریان ئاماده بوون، ژوون دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى چین به ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته ڕۆڵى كاریگه‌ریى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشاندنى داعش و هه‌موو هاوكارى و ههماههنگییێک له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراقدا ده‌كات بۆ بنیاتنانى باشترین په‌یوه‌ندیى دوو لایه‌نه و دروست كردنى ده‌رفه‌تى كار و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى چینى له بواره‌كانى كارگێڕى و ئابوورى و خزمه‌تگوزارى و ته‌كنه‌لۆژیدا.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى چینى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و ستایشى ڕۆڵى باڵیۆزخانه‌ى چین له به‌غدا و كونسووڵخانه‌ى گشتییان له هه‌رێمى كوردستان كرد كه به‌رده‌وام له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چین كار ده‌كه‌ن و هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییێكى بۆ كار و پڕۆژه و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنه‌رانى چینى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment