به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی عێراقی بانگهێشتی به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن و ڕێککه‌وتنگه‌لێکی زۆر له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ بکه‌ن و هیچ نیگه‌رانییێکیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه که به به‌رپرسانی ئه‌مریکا بڵێین که نایانه‌وێت بۆ سزادانی ئێران پاڵپشتی له ئه‌مریکا بکه‌ن. هاوکات به‌رپرسانی عێراق ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییێکی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ببێت و به‌غداش باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێکانی ده‌کات.
هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس له ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێستای ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌وڵه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی ئه‌مریکا و گوشاره‌کانی واشنتۆن بۆ سه‌ر به‌غدا نووسیی: به‌غدا نایهه‌وێت گیرۆده‌ی پێکدادان و ململانێیه هه‌رێمییه‌کان بێت به‌ڵکوو به‌نیازه ته‌عامولێکی دروستی له‌گه‌ڵ دراوسێکانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی جارانی خۆی له جیهانی عه‌ره‌ب و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست بخاته‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری کوردی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی به‌غدا بۆ باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به ئه‌سۆشیتێدپرێسی گوتووه: "عێراق ده‌یهه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ئامێزی دراوسێکانی."
به‌رهه‌م ساڵح که ئاسۆشیتێدپرێس له وه‌سف‌کردنی ناوبراو "سیاسه‌توانی لێهاتوو" به‌کار ده‌هێنێت باس له ڕوانگه‌ی نوێی عێراق ده‌کات که یه‌که‌مایه‌تیی سه‌ره‌کیی ئه‌و وڵاته به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات وه‌سف ده‌کات و پێی وایه نابێت به‌غدا تێوه‌گلاوی پێکدادانه هه‌رێمییه‌کان بێت.
سه‌رۆک کۆماری کوردی عێراق که پاش جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێبه‌ری کۆچکردووی یه‌کێتیی نیشتیمانی وه‌ک دووهه‌مین سه‌رۆک کۆماری کوردی ئه‌و وڵاته دێته ئه‌ژمار ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که عێراق له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا بۆته شوێنێک که به‌رژه‌وه‌ندی و دژبه‌یه‌کیی وڵاتانی جۆراوجۆری تێدایه به‌ڵام له ئێستادا به‌نیازه نه‌زمێکی سیاسی ڕێکبخات.
ڕه‌ندا سه‌لیم توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگای واشنتۆن سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی به‌غدا بۆ ده‌ست خستنه‌وه‌ی پێگه‌ی جارانی خۆی له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به سه‌رکه‌وتنی عێراق له چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئه‌منی و ئابوورییه‌کانی وڵات پاش کاولکارییه‌کانی به بۆنه‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌یه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که عێراق په‌یوه‌ندییێکی باشی هه‌م له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌یه به‌ڵام هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس ڕۆڵی هاوسه‌نگ‌که‌ره‌وه‌ی به‌غدا له‌مباره‌وه به گرنگ وه‌سف ده‌کات.
به‌رهه‌م ساڵح له دیمانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سۆشیتێدپرێسدا ئاماژه به سنووری هاوبه‌شی ئێران و عێراق ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "عێراق 1400 سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و عێراق ناتوانێت به‌م ئاسانییه چاوپۆشی له‌و ڕاستییه بکات."
ئه‌و هه‌واڵده‌رییه ئاماژه به سه‌ردانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ میسر و ئێران و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ناوبراو بۆ سه‌ردان‌کردنی عه‌ره‌بستان ده‌کات و له زاری عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ده‌ڵێت که عێراق نایه‌وێت ببێته ناوه‌ندی ململانێیه هه‌رێمییه‌کان.
کارناسانی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر عێراق سیاسه‌تێکی دروست بگرێته‌به‌ر ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرینگ له که‌م‌کردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان وڵاتانی جۆراوجۆر و دراوسێکانی خۆی ببینێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment