دڵێکی ده‌ستکردی 3 دووری دروست ده‌کرێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- پزیشكانی زانکۆی ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ به‌کارهێنانی شانه‌کانی مرۆڤ دڵێكی سێ دووری دروست ده‌که‌ن.

کوردپرێس:

پرۆفیسۆر تال دڤیر سه‌رپه‌رشتیاری گرووپێكی توێژه‌رانی ئه‌ندازیاری پزیشكی زانکۆی ته‌لئه‌ڤیڤ له‌ ئیسرائیل ده‌ڵێت: "هه‌نگاوێک ده‌نێن به‌ره‌و ئه‌ندازیاری چاندنی شانه‌کانی دڵ که‌ یه‌که‌مجاره‌ لایه‌نێک له‌ هه‌ر شوێنێکی جیهان به‌ سه‌رکه‌وتوویی بتوانێت دڵێكی ته‌واو پڕکراو به‌ خانه‌کان، لووله‌خوێنه‌کان، دیوار و ژووره‌کانی دڵ دروست بکاته‌وه‌."

پزیشکه‌ توێژه‌ره‌کان ده‌ڵێن کاره‌که‌یان دۆزینه‌وه‌یێکی نوێیه‌ و هانیان ده‌دات و ڕێگه‌یان پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی نزیکتر ببنه‌وه‌ له‌ دروست کردنی دڵی ده‌ستکرد له‌ داهاتوودا به‌ڵام ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن خانه‌کان توانای په‌مپکردنی خوێنیان پێبدرێ بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی دڵ کار بکه‌ن.

پرۆفیسۆر تال دڤیر ده‌ڵێت: دڵێکی نوێی بچووکیان دروست کردووه که‌ قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی دڵی مشکێکه‌ به‌ڵام له ڕووی زانستی و توێکارییه‌وه‌ ته‌واو هاوشێوه‌یه‌ و ده‌تواندرێت هه‌مان دڵ به‌ هه‌مان ته‌کنۆلۆژی له‌ مرۆڤدا دروست بکه‌ن.

تال دڤیر ئاشکرای ده‌کات: ڕه‌نگه‌ له‌ 10 ساڵی داهاتوودا له‌ زۆرینه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان چه‌ندین پرینته‌ری ئه‌ندامه‌کان به‌رده‌ست بن و ئه‌م کارانه‌ بکه‌ن.

سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵ کردن و پێشگیری کردن له‌ نه‌خۆشییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ساڵانه‌ له‌ وڵاته‌که‌یان 610 هه‌زار که‌س به‌ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ ده‌مرن و تاکه‌ چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌مه‌ چاندنی دڵه‌ به‌ڵام ئێستا ده‌ستکه‌وتن و چاندنی دڵی زیندوو زه‌حمه‌ته‌ و باشترین جێگره‌وه‌ بریتییه‌ له‌ دروست کردن و چاندنی مادده‌یێک له ‌نێو دڵ که‌ پاڵپشتی نوێ بوونه‌وه‌ و دروست بوونه‌وه‌ی خانه‌کانی دڵ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53166

Your Comment

You are replying to: .
captcha