به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا له ماوه‌ی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی داعش له ساڵی 2014 تا زستانی ڕابردوو نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریای کۆنتڕۆڵ کرده‌وه. ئه‌وان [کوردی سووریا] له ماوه‌ی حوکمڕانیی خۆیاندا -که دیمه‌شق ته‌ئکید له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ‌کردنی دووباره‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد ده‌کاته‌وه- هه‌ڵبژاردنی خۆجێیییان به‌ڕێوه برد و ئه‌نجومه‌نی ئیداری و دادیان پێکهێنا و ئیداره‌ی خۆسه‌ریان دامه‌زراند.
کوردی سووریا که ده‌زانێت دێر یان زوو ئه‌مریکا هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌کیی ئه‌وان سووریا به‌جێده‌هێڵێت هه‌ر بۆیه بۆ سه‌قامگیربوونی دۆخه‌که‌یان و ڕزگاربوون له ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا، به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا و پاشماوه‌ی داعش و دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان مه‌یلێکی زۆریان بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌یه به‌ڵام به‌و شێوه‌یه که خۆیان ڕای‌ده‌گه‌یێنن هه‌وڵه‌کانیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق تا‌کوو ئێستا هیچ ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بووه و کوردیش هێشتاکه ته‌ئکید له‌سه‌ر پاراستنی ناوچه‌ی خۆسه‌ر ده‌کاته‌وه.
گۆڤاری ئۆراسیا ڕیۆیۆ له ڕاپۆرتێکدا له‌باره‌ی دۆخی ئێستای سووریاوه نووسیی: هیچ نیشانه‌یێک له‌ئاردا نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که کورد به‌مزووانه ته‌سلیمی دیمه‌شق بێت و واز له ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆی وه‌ک دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆسه‌ر بهێنێت.
ئاندرۆ کۆریبکۆ نووسه‌ری ڕاپۆرته‌که پێی وایه که هۆکاری ته‌سلیم نه‌بوونی کورد له به‌رانبه‌ر داواکارییه‌کانی دیمه‌شق به بۆنه‌ی هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه که ڕێگه ناده‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا له ڕووباری فورات بپه‌ڕنه‌وه و بچنه ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد چوونکه مانگی فێبریوێری ساڵی ڕابردوو هێزه‌کانی ئه‌مریکا پیشانیان دا که ڕێگه ناده‌ن هیچ هێزێک به بۆنه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له ڕووباره‌که بپه‌ڕێته‌وه و ڕووسیاش که نایه‌وێت به‌ره‌وڕووی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ببێته‌وه و شه‌ڕێکی دیکه ڕوو بدات هه‌ر بۆیه مه‌یلێکی بۆ ئه‌و کاره نییه.
ئه‌و کارناسه‌ی کاروباری ئاسیا پێی وایه ڕووسیا چاوه‌ڕوانی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریایه و نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر داواکاریی دیمه‌شق هاوپه‌یمانیی خۆیه‌وه به‌ره‌وڕوو بێته‌وه که ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پارچه‌پارچه‌بوونی نافه‌رمیی سووریا ده‌ربڕیوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment