به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته دیمه‌شقی پێته‌ختی سووریا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆککۆماری ئه‌و وڵاته دیدار و گفتوگۆی کرد و نیوه‌شه‌ویش دیمه‌شقی به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌جێهێشت و له ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به دیداره‌کانی له سووریا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: دیدارگه‌لێکی زۆر باشمان له سووریا ئه‌نجام دا به‌تایبه‌ت دیدار له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا زۆر به‌قازانج بوو و له دیداره‌که‌دا دانووستانی ئه‌ستانه و هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات خرانه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که له دیداره‌که‌دا هه‌ندێک بابه‌ت تاوتوێ کران له‌وان؛ هاوکارییه دووقۆڵییه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌نجامی سه‌فه‌ری ئه‌سه‌د بۆ تاران و سه‌فه‌ری ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا و چۆنێتیی جێبه‌جێ‌کردنی ڕێککه‌وتننامه‌کانی نێوان دوو وڵات، دۆخی ئیدلب و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و زه‌رووره‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی بیانی له سووریا و له‌ناوبردنی به‌ته‌واوه‌تی تیرۆریستان له‌و وڵاته.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ ببێته‌وه و سه‌باره‌ت به هاوکارییه ئابوورییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی نێوان دوو وڵات گفتوگۆ بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment