به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا به بۆنه‌ی پێشه‌نگ‌بوون له شه‌ڕی دژبە داعش له باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و به یارمه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش توانیی نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات و ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌و ناوچانه دابمه‌زرێنێت. ئه‌وان هیوادارن ده‌وڵه‌تی سووریا ددان بە ئیدارەی خۆسه‌ری کوردی‌دا بنێت. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که تاکوو ئێستا دیمه‌شق به توندی ئەو داواکارییەی کوردی ڕه‌ت کردۆته‌وه و جەخت له‌سه‌ر دووباره کۆنتڕۆڵ‌کردنەوەی ناوچه‌ی ژێردەسەڵاتی کورد ده‌کات.
ئه‌فرا بینجۆ کارناسی کاروباری کورد هۆشداری ده‌دات که مومکینه کوردی سووریا به بۆنه‌ی هه‌بوونی دوژمنی زۆر و دۆستی که‌مه‌وه نه‌توانێت ده‌ستکه‌وته‌کانی بپارێزێت و سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانی به هه‌مان خێرایی که وه‌ده‌ستی هێنا له ده‌ستی بدات.
بینجۆ له وتارێک که له گۆڤاری ئه‌مریکیی ئه‌مریکه‌ن ئینترست بڵاو کراوه‌ته‌وه پێی وایه له ماوه‌ی 8 ساڵی ڕابردوودا پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا توانیویه‌تی بابه‌تی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له باکووری سووریا ناسراو به [ڕۆژئاوا] بخاته‌ڕوو به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه مومکینه به هه‌مان خێرایی که دروست بووه به هه‌مان خێرایییش له‌ناو بچێت.
بینجۆ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که سه‌رکه‌وتنه‌کانی PYD دوژمنگه‌لێکی زۆری وه‌ک تورکیا بۆ کورد دروست کرد به‌ڵام دۆستایه‌تییێکی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ کورد نه‌بوو چوونکه ئه‌مریکا وه‌ک نزیکترین هاوپه‌یمانیی کوردی سووریا له‌وان وه‌ک هێزێکی نایب له شه‌ڕی داعش که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و هه‌ر کاتێک مومکینه دۆستانی کوردی خۆی له سووریا به‌جێبهێڵێت. کاره‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌لماندوویه‌تی که واشنتۆن ئیتینیکه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی به‌کار ده‌هێنێت و پاش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی هاته‌دی ئه‌وان ده‌کاته قوربانیی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له ناوچه‌که‌دا.
ناوبراو سه‌باره‌ت به دۆستایه‌تیی کورد له‌گه‌ڵ ڕووسیاش ڕای‌گه‌یاندوووه: له سه‌ره‌تادا ڕووسیا به‌ستێنی چالاکی بۆ کوردی سووریا ڕه‌خساند و ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی دا نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له مۆسکۆ بکه‌نه‌وه به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ کارێکی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کورد ئه‌نجام نه‌دا. ئه‌و وڵاته نه‌ک هه‌ر یارمه‌تییێکی سه‌ربازی ڕاده‌ستی کوردی سووریا نه‌کرد به‌ڵکوو گڵۆپی سه‌وزیشی بۆ تورکیا هه‌ڵکرد بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2018 ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین داگیر بکات.
بینجۆ له درێژه‌دا ته‌ئکیدی کرده‌وه که ڕووسیا نایه‌وێت ببێته پشتیوانیی کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا چوونکه مۆسکۆ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به کورد داویه‌تی ئێستاکه نه‌ک هه‌ر پاڵپشتی له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له باکووری سووریا ناکات به‌ڵکوو ته‌ئکید له‌سه‌ر زاڵ‌بوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment