وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بوویەوە

بەشی سووریا- وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتبووە دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا دیداری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەمە 16ی نیسان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پێتەختی وڵاتی سووریا و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن فەیسەڵ مێقداد بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێشوازیی لێکرا و پاش سەردانی مەزارگەی حەزرەتی زەینەب و دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد بڕیارە سەردانی تورکیاش بکات.

زەریف لەبارەی ئامانجی دیدارەکەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان سەرکۆمارانی ئێران و سووریا واژۆ کراوە سەردانی دیمەشقم کرد و بەنیازین هاوکارییەکان لە ئاستی ناوچەکەدا بۆ یەکلا کردنەوەی شەڕی دژبە تیرۆر فراوان بکەین و بە هەمان مەبەست سەردانی وڵاتی تورکیاش دەکەم.

News Code 53156

Your Comment

You are replying to: .
captcha