بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەمە 16ی نیسان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پێتەختی وڵاتی سووریا و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن فەیسەڵ مێقداد بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێشوازیی لێکرا و پاش سەردانی مەزارگەی حەزرەتی زەینەب و دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد بڕیارە سەردانی تورکیاش بکات.
زەریف لەبارەی ئامانجی دیدارەکەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان سەرکۆمارانی ئێران و سووریا واژۆ کراوە سەردانی دیمەشقم کرد و بەنیازین هاوکارییەکان لە ئاستی ناوچەکەدا بۆ یەکلا کردنەوەی شەڕی دژبە تیرۆر فراوان بکەین و بە هەمان مەبەست سەردانی وڵاتی تورکیاش دەکەم.
Your Comment