به‌ هاوکاریی ئێرانه‌وه‌ بنیاتنانی وێستگه‌یێکی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای که‌رکووک ته‌واو ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری کاره‌بای عێراق باس له‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێی کۆمپانیایێکی ئێرانییه‌وه پڕۆژه‌ی بنیاتنانی وێستگه‌یێکی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌ پارێزگای که‌رکووک ته‌واو بکه‌ن.

کوردپرێس:

لوئه‌ی خه‌تیب وه‌زیری کاره‌بای عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ داوای له‌ کۆمپانیای گشتیی به‌رھه‌مھێنانی کاره‌با کردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی پڕۆژه‌ی بنیاتنانی وێستگه‌ی نوێی کاره‌بای دووبز -که‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 320 مێگاوات کاره‌بای هه‌یه- گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای سانێری ئێرانی بکه‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه‌ که‌ پێشتر کۆمپانیای پاوه‌رمشینی ڕووسی 65%ی پڕۆژه‌که‌ی ته‌واو کردووه به‌ڵام له‌ ساڵی 2011دا له‌ ته‌واوکردنی پرۆژه‌که‌ کشاوه‌ته‌وه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2019 شاندێکی باڵای حکوومه‌تی عێراق به‌ مه‌به‌ستی ھه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی سه‌قامگیری و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان سه‌ردانی پارێزگای که‌رکووکی کرد.

هاوکات گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ئێرانییه‌که‌ بۆ ته‌واوکردنی پڕۆژی بنیاتنانی وێستگه‌یێکی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌ که‌رکووک له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مریکا فشاره‌کانی چڕ کردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به‌و سزا ئابوورییانه‌ی به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53151

Your Comment

You are replying to: .
captcha