به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ماردین پاش وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی ده‌ستبه‌کاربوونی له ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا گوتی: "سوپاسی هه‌موو گه‌لانی مێردین ده‌که‌م. شاره‌وانی شوێنی خزمه‌تکردنه. ئێمه به هه‌موو هێزی خۆمانه‌وه بۆ خزمه‌ت کردن کار ده‌که‌ین. ئێمه به وره و حه‌ماسه‌تێکی گه‌وره‌وه خزمه‌تی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌کانمان. ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لی مێردین و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی شارستانی کار ده‌که‌ین و هیودارین له شاره‌که‌دا پێشهات و کاری باش ڕوو بدات."
ئه‌حمه‌د تورک سه‌باره‌ت به چالاکیی مانگرتن له خواردن که به بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستی پێکراوه و 150 ڕۆژه درێژه‌ی هه‌یه گوتیشی: سه‌رده‌مێکی زۆر دژوار تێده‌په‌ڕێنین. سه‌دان مرۆڤ بۆ نه‌هێشتنی گۆشه‌گیری و دروست‌کردنی داهاتوویێکی دیموکراتیک ژیانیی خۆیانیان خسته مه‌ترسییه‌وه. لێره‌وه په‌یامێکی بۆ سه‌رۆک کۆمار، وه‌زیری داد و گه‌له‌که‌مان هه‌یه: پێش له‌وه‌ی ژماره‌یێک له مانگرتووان گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن، له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ته‌داخول بکه‌ن. هیچ که‌س حه‌ز ناکات له‌م پڕۆسه‌یه‌دا مانگرتووان گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن هه‌ر بۆیه ده‌بێ بۆ ڕێگرتن له‌م بابه‌ته هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یه‌نی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment