کوردپرێس: به‌رات ئاڵبایراک له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر تیشكی خستۆته سه‌ر دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له واشنتۆن.
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراک ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه پێشوازیی لێكراوه و نووسیوویه‌تی "له واشنتۆن له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه پێشوازییمان لێكرا. سڵاو و په‌یامی سه‌ركۆمارمان پێ راگه‌یاندن. له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیف منوچین و گه‌وره راوێژكاری به‌ئه‌زموون، جارد كوشنه‌ر تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكارییه‌كانمان كرد".
ناوبراو دەڵێت: سەرۆک کۆماری ئەمریکا تێڕوانینێکی ئەرێنیی لەبارەی کڕینی سیستەمی ئیس-400وە هەیە، هەوڵ ئەدەین ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئەمریکا و تورکیا بۆ 75 ملیار دۆلار لە ساڵدا بەرز بکەینەوە.
سەرچاوە: هابر 7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment