به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی هاوبه‌شی TAİK-ATC كه 37هه‌مینی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كاری توركیا- ئه‌مریكا (TAİK) له دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه ئابوورییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئه‌مریكی- توركییه‌وه ساز كراوه به‌شداریی كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕه‌خنه‌ی له پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له باکووری سووریا گرت و ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مریكا به شێوه‌یێكی ئێجگار ناڕێژه‌یی له چاو پاشماوه‌كانی داعشدا كه له سووریا ماون، ده‌سته‌به‌ری بڕێكی زۆر له چه‌ک، ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی قورسی سه‌ربازیی بۆ یه‌په‌گه ده‌كات. هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تاكتیكی كورت‌مه‌ودا ناتوانێت ئه‌م ڕه‌وایه‌تییه بداته ئه‌م سیاسه‌ته. یه‌کسان زانینی کورد له‌گه‌ڵ YPG هه‌ڵه‌یه. ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی خوشک و برا كورده‌كانمان بكات."
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی ناوچه ئه‌منه گریمانه‌کراوه‌که‌ی باکووری سووریا کرد و گوتیشی: پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا نابێت بۆشاییی ده‌سه‌ڵات له باکووری ئه‌و وڵاته ڕوو بدات. ده‌بێ ناوچه ئه‌منه‌که که بۆ باکووری سووریا له‌به‌رچاو گیراوه نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکات و له‌مباره‌وه هه‌وڵه‌کانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریکی بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌و بابه‌ته چڕ ده‌که‌ینه‌وه. ده‌بێ ناوچه ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه کۆنتڕۆڵ بکرێت.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له کۆتاییی لێدوانه‌کانیدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که تورکیا به‌ڵێنه‌کانی وه‌ک ئه‌ندامێکی ناتۆ جێبه‌جێ ده‌کات و ڕاشی‌گه‌یاند: تورکیا پاڵپشتی له ئه‌مریکا ناکات که‌واته ئه‌مریکا ناتوانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تورکیا بکات له ڕێگای یاسای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌مریکا له ڕێگای گه‌مارۆکانه‌وه (CAATSA). هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه و ئۆلتیماتۆم و پێدانی ده‌رفه‌ت سازێنه‌ر نییه. هاوکات، ئه‌م هه‌ڵوێست نواندنه له‌گه‌ڵ ڕۆحییه‌تی یه‌کگرتووییی نێوان دوو وڵات یه‌ک ناگرێته‌وه. تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی بابه‌ته‌کانی نێوان دوو وڵات هه‌رچی له توانایدا بێت ئه‌نجامی ده‌دات و داوای کارێکی وا له لایه‌نی به‌رانبه‌ری ده‌کات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment