کوردپرێس: گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە کۆنفرانسی ساڵانەی ھاوبەشی TAİK-ATC کە ٣٧ەمینی ئەمساڵ لەلایەن ئەنجوومەنی کاری تورکیا- ئەمریکا (TAİK) لە دامەزراوەی پەیوەندییە دەرەکییە ئابوورییەکان و ئەنجوومەنی ئەمریکی-تورکییەوە، سازکراوە بەشداریی کرد و ڕایگەیاند: گرینگ‌ترین کێشە لە پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا پرسی پشتگیری کردنە لە یەپەگە-یە، لە کاتێکدا تورکیا لە نێو سنوورەکانیدا بەرەنگاری پەکەکە دەبێتەوە هەر چەشنە یارمەتی گەیاندنێک بە یەپەگە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری کردن لە پەکەکە-یە لە نێو خاکی تورکیا.
کاڵن لەبارەی پرسی سیستەمی مووشەکی بەرگری S-400 کە بووەتە پرسێکی گرنگ لە نێوان ئەمریکا و تورکیا گوتی: "بڕیاری S-400 بە یەک شەو نەدراوە. ئەو پاکێجەی لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەشی ئێمە کرا، بە تەواوی وەڵامی داخوازییەکانی ئێمەی نەدایەوە. ئێمە لەم قۆناغەدا زۆر بە شەفافی پرسی S-400 مان بەڕێوە برد. ئێمە زۆر ھەوڵماندا تا سیستەمی پاتریۆت لە ئەمریکا بکڕین. ئێمە ئامادەین سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بکڕین، بەڵام پێویستە مەرجەکانی ئێمە ئەمە دەستەبەر بکات".
كاڵن به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: "به‌كارهێنانی زمانی سزادان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به توركیا، هه‌ڵوێستێكه كه كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له زۆر بواردا هاریكاریی گرنگمان هه‌یه. زمانێكی له‌وجۆره‌ی سزادان زیان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان ده‌گه‌یێنێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، سه‌ركۆمارمان هێشتا باوه‌ڕی به په‌یوه‌ندییێكی باش، به‌هێز و به‌سووده له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هەیە. له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا بایه‌خ به په‌یوه‌ندییه كهسییهكانمان ده‌ده‌ین. باوه‌ڕم وایه بڕیاربه‌ده‌ست و جێبه‌جێكاره‌كانی دیكه‌ش له واشنتۆن، ده‌توانن وێنه گه‌وره‌كه‌ی ئێره ببینن. باوه‌ڕناكه‌م ئه‌مریكا ریسک به له‌ده‌ستدانی توركیا وه‌ک دۆست و هاوپه‌یمان، بكات".
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment