ئه‌مریکا گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر کورد زیاتر ده‌کاته‌وه‌

به‌شی سووریا- سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداری سوپای سووریای دیموکرات ده‌ڵێت: ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ قه‌ناعه‌ت‌پێهێنان به‌ کوردی سووریا چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا قبووڵ بکەن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداری سوپای سووریای دیموکرات به‌ ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندووه‌: ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر کورد زیاتر ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا قبووڵ بکات.

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌یه‌وێت تورکیا بکاته‌ ده‌ورگێڕی سه‌ره‌کی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا که‌ ماوه‌یێکی زۆره‌ موناقشه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.

ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمانیتۆر ده‌نووسێت: ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات قه‌ناعه‌ت به‌ کوردی سووریا بهێنێت بۆ قبووڵ‌کردنی بابه‌تی هه‌بوونی "ژماره‌یێکی که‌م" له‌ هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ به‌ڵام کورده‌کان ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ هێزه‌کانی سوپای تورکیا داگیرکه‌رن و هه‌ڵوێستی کورد له‌مباره‌وه‌ نه‌گۆڕه‌.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌که‌ی سوپای سووریای دیموکرات باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ ڕۆژانی داهاتوو جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا سه‌ردانی باکووری سووریا ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی سوپای سووریای دیموکرات و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) کۆ ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53141

Your Comment

You are replying to: .
captcha