کوردپرێس: سه‌رخێل هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كێشه‌ی یاساییان هه‌یه كه دهبنهر رێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان له لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی، یه‌كێک له كێشه‌كان كه‌میی ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره كه ته‌نها 13 لێكۆڵه‌ریان هه‌یه بۆ 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی گشتی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد كێشه‌یێكی دیکەی یاسایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی زۆریی پارێزبه‌ندیه، كه رێگری ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر و ئاسته‌نگی زۆری دروست كردوه، له‌هه‌مان كاتیش نه‌بوونی دادگایێكی تایبه‌ت به كه‌یسی گه‌نده‌ڵی، كه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی كه‌یسه‌كان له دادگا.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی دشڵێت، "كه‌یس هه‌یه ماوه‌ی دوو ساڵه كاتی دادگایشی بۆ دیاری نه‌كراوه و ژماره‌یێک كه‌یسیش ساڵی رابردوو به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون".
روونیشی کردەوە، له ساڵی 2018دا 170 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ئاڕاسته‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی كه‌تن و تاوان کراوە، کە 33 كه‌یسیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و 117 كهیسش له دادگایه و 30 كه‌یسیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
سه‌رخێل هاشم ئەوەشی وت له فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه دادوه‌ری ده‌ستگیركردن و ئاماده‌كردن 111 بڕیار دەرچووە، کە 140 بڕیاری ئاماده‌بوون دەرچووە كه 82 جێبه‌جێ كراوه و 58 جێبه‌جێ نه‌كراون، هەروەها 57 بڕیاری ده‌ستگیركردنی دەرچووە و 29یان جێبه‌جێ كراون و 28 جێبه‌جێ نه‌كراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment