بینالی یڵدرم: لە ئیستانبوڵ دەنگەکان رفێندراون

بەشی تورکیا- كاندیدی ئاک پارتی بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم دەڵێت: دەنگەکان لە سندووقەکاندا رفێندراون، بەم شێوەیە روونە. دەنگەکانی ئێمە بۆ کاندیدی بەرامبەر نووسراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یڵدرم ئاماژه‌ی به‌ ساخته‌كاری كرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و گوتی: "ئەو ساختەكاری و هەڵە و كارە گوماناوییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجام دراوە، بە دزینی دەنگەكانەوە سنووردار نییە، هەڵەی زۆر زیاتر هەیە".

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵ یڵدرم وتیشی: "ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی هەموومان، ئەوەیە كە بەبێدەنگی چاوەڕێی ئەنجام بكەین. ناردنی پەیام بۆ وڵاتانی دەرەوە و دەستەبەركردنی فشاری دەرەكی بۆسەر توركیا، گەلەكەمان نیگەران دەكات. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی هه‌مووان، ئه‌وه‌یه‌ به‌ئارامی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام بین. بۆ جارێكی دیكه‌ ئامۆژگاری ئیمام ئۆغڵو ده‌كه‌م به‌ئارامی چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕیاره‌ بێت كه‌ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ده‌ریده‌كات".

یڵدرم گوتی: "لە شوێنێکی گەورەی وەک ئیستانبوڵ لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی سەقەتکراو ببیتە سەرۆکی ئیدارەکەی، راستییەکەی شتێکی خۆش نییە".

گوتیشی: "ساختەكاری وادەی بەسەرچوونی نییە. ساختەكاری ئەگەر لەسەرەتادا ئەنجامدرابێت، تا كۆتایی بەردەوام دەبێت. ئەمە چارەسەری پزیشكی نییە. دزینی ئیرادە و دەنگی هەڵبژاردنێک، وابەستەی هیچ نییە. دوا وادەی بەكارهێنانیشی نییە. ئەمە پێشكەش بە خواستی ئیستانبوڵییەكان دەكەم".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53136

Your Comment

You are replying to: .
captcha