کوردپرێس:
سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسی بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، کاژێر 3:15 خولەکی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا زناری کێستە، گەلی دشێش و چەند ناوچەیێکی دیکەی سنوورەکەیان تۆپباران کردووە.
بەگوتەی سەربەست ئاکرەیی، ھێشتا زیانەکان نەزانراون، چوونکە ئەو ناوچانە شاخاوین.
لەم هەفتەیەدا ئەوە سێیەم جارە تورکیا ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکات.
هەفتەی رابردوو گوندی شیناڤا کە گوندێکی کریستیاننشینە بۆردوومان کرا، لە ئەنجامدا زیان بەر خانوویێک کەوت و ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی گوندەکە چۆڵ بکرێت.
Your Comment