بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش ئەوەی ئەمریکا بڕیاری دا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە ئێرانیش کاردانەوەی لە ئاستی باڵادا پیشان دا و لە نوێترین کاردانەوەشدا لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پڕۆژەیاسایێکی لە 13 مادەدا پەسەند کرد کە ناوی پڕۆژەی "بەرپەرچدانەوەی ئەمریکا"ی لێنراوە.
ئەو پڕۆژەیاسایە بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرز کراوەتەوە و سبەی سێشەمە 16ی نیسان لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا دەنگی لە سەر دەدرێت و ناوەرۆکەکەشی پشتگیری کردن لە سوپای پاسداران وەکوو هێزێکی فەرمیی ئێران و بەتیرۆریست زانینی هێزەکانی جێگیرکراوی ئەمریکی لە خۆرئاوای ئاسیایە کە بە "سێنتکۆم" ناسراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە یەک حەفتەی تەواو بە سەر بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی سوپای پاسدارانەوە تێدەپەڕێت و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەمریکا کۆنگرێسمانەکان دەبێت دەنگ لە سەر بڕیارەکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا بدەن بۆیە ئەمشەو بڕیار ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکدا بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ بۆ تیرۆریستی ناساندنی سوپای پاسداران بخاتە دەنگدانەوە.
Your Comment