محه‌مه‌د سه‌فاری نه‌ته‌نزی سه‌باره‌ت به سزا ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا دژی ئێران به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: سزا ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا دژی ئێران بابه‌تێکی نوێ نییه، ئه‌مریکا له 40 ساڵی ڕابردووه‌وه دوژمنایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر کردۆته‌وه و ئه‌مه‌ش ڕووداوێکی تازه نییه.
ناوبراو گوتیشی: جیهان ئاگاداره که تره‌مپ وێڕای پێشێلکردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی سزاگه‌لێکی نوێ سه‌پانده سه‌ر ئێران که ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ئیتیفاقهکانه که له کاتی واژۆکردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئه‌نجام درا.
به‌رپرسی کۆمیته‌ی دیپلۆماسیی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران ڕاشیگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پێبه‌ند به هیچ ڕێککه‌وتنێک نییه و ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ناگرێته‌وه چوونکه ده‌بینین ئه‌و وڵاته چه‌ندین ڕێککه‌وتننامه‌ی دیکه‌ی جیهانی پێشێل کردووه هه‌ر بۆیه به هیچ له‌ونێک ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا جێگای متمانه نییه.
سه‌فاری نه‌ته‌نزی باس له‌وه ده‌کات که کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی پیشانده‌ری بێئه‌خلاقی و پێبه‌ند نه‌بوونی ئه‌و وڵاته به یاسا و ڕێسا دهولییهکانه و ده‌شڵێت: کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌رگیز گۆڕانکاری و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی و دیکه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌کان قبووڵ ناکات و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاش خوازیاری ئه‌نجامدانی دانووستانه ده‌بێ سه‌ره‌تا ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment