کوردپرێس: بەشیر حەداد بە تەلەفیزیۆنی کوردستان 24ی وت: ئێستا پێوەندییەکانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە و گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان درێژەیان هەیە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق زیادی کرد پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شاندێک لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەباەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی کەرکووک سەردانی بەغدا دەکەن.
نوێنەرەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا بریتیە لە پرسی میکانیزمەکانی جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment