کوردپرێس:
زانایانی وڵاتی چین جۆرێک له جینیان به ناوی MCPH1 که ڕۆلی هه‌یه له گه‌شه‌دان به مێشکی مرۆڤ، له ناو 11 مه‌یمووندا چاند.
تاقیکردنه‌وه‌که له‌لایه‌ن ئه‌کادیمیای زانستیی چین، په‌یمانگای کومینگی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵ له چین و زانکۆی نۆرس کارۆلینای ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام دراوه و له ئه‌نجامدا ئاشکرا کراوه: "ئه‌و جۆره تاقیکردنه‌وانه یارمه‌تیمان ده‌دن تێبگه‌ین بۆچی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ده‌گمه‌نه."
له کۆی ئه‌و 13 مه‌یموونه، پێنجیان به زیندوویی ماونه‌ته‌وه و ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی جیاوازییان هه‌یه له مه‌یموونێکی ئاسایی به‌ڵام قه‌باره‌ی سه‌ریان هیچ نه‌گۆڕاوه.
ده‌کرێت ئه‌م مه‌یموونانه بۆ توێژینه‌وه و تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی سوودیان لێوربگیرێت به‌ڵام هه‌ندێک له زانایان ڕه‌خنه له‌و تاقیکردنه‌وانه ده‌گرن و به شتێکی مۆڕاڵی نازانن چوونکه پێیان وایه سروشتی مه‌یموونه‌کان تێکده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment