به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئامارێکدا باس له‌وه ده‌کات که پێش سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق نزیکه‌ی 50 کۆمپانیای نه‌وتیی بیانی له هه‌رێمی کوردستان له بواری به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه‌کانی وزه له‌وان نه‌وتی خاو و گازی سروشتی کاریان ده‌کرد. هه‌رچه‌ند هێرشی داعش بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمپانیا بیانییه‌کان هه‌رێمی کوردستان بهجێبهێڵن به‌ڵام ژماره‌یێک له کۆمپانیا بیانییه چالاکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی سوود و قازانجی زۆره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زه‌ره‌ری کۆمپانیاکانیان له هه‌ندێک ناوچه‌ی جیهان به په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه.
کۆمپانیای داناغازی ئیمارات یه‌کێک له‌و کۆمپانیایانه‌یه که هه‌وڵه‌کانی بۆ په‌ره‌پێدان به چالاکییه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان خستۆته‌گه‌ڕ. ئه‌م کۆمپانیایه سه‌ره‌ڕای ئه‌و زه‌ره‌رانه‌ی به بۆنه‌ی چالاکییه‌کانی له هه‌ندێک ناوچه‌ی جیهان وه‌ک میسر به‌ری که‌وتووه به‌ڵام به هاوکاریی هه‌ندێک کۆمپانیایتر وه‌ک كریسنت پێترۆلیۆم نزیکه‌ی 700 ملیۆن دۆلاری له بواری به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له دوو کێڵگه‌ی کۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵی هه‌رێمی کوردستان سه‌رمایه‌دانه‌ری کردووه.
ماڵپه‌ڕی پرۆئه‌کتیڤ ئێنۆسترسی به‌ریتانیا که به‌دواداچوون بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له بواری نه‌وت و گاز ده‌کات ئاماژه به سه‌رکه‌وتنی هه‌ندێک کۆمپانیای نه‌وتی بیانی له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک کۆمپانیای گۆلف کی ستۆن ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت که ئه‌و کۆمپانیایه توانیویه‌تی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یێکی به‌رچاو به‌رز بکاته‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت پێشبینی ده‌کرێت داهاتی هه‌ندێک کۆمپانیا وه‌ک گۆلف کی ستۆن به‌رز ببێته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵی ئیمارات باسی له زیادبوونی سه‌رمایه‌دانه‌ریی کۆمپانیای داناغازی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ کۆنسرسیۆمێک له کۆمپانیا نه‌وت و گازییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان کردبوو و ڕایگه‌یاندبوو که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆمپانیایانه له‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای داناغاز هیوای خواستووه داهاتی کۆمپانیاکه له هه‌رێمی کوردستان به‌رز ببێته‌وه که به‌شێکی په‌یوه‌ندی به فه‌راهه‌مبوونی به‌ستێنی پێویست بۆ چالاکیی کۆمپانیا بیانییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵی ئیمارات باسی له‌وه کرد که کۆمپانیای داناغاز له هه‌ندێک ناوچهیتری جیهان وه‌ک میسر نه‌ک هه‌ر داهاتی نییه به‌ڵکوو به‌شێک له سهرمایهکهیشی له‌ده‌ست داوه.
گۆڤاره‌کانی فاینه‌نشاڵ تایمز و ئۆیل ئه‌ند گاز ژۆرناڵ له ڕاپۆرتگه‌لێکدا باسیان له ئاوڕدانه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه‌دانه‌رانی بیانی به سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه. ئه‌م دوو گۆڤاره تیشکیان خستۆته سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانی کۆمپانیا ڕووسییه‌کان بۆ په‌ره‌پێدانی چالاکی له هه‌رێمی کوردستان. ئه‌م گۆڤارانه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی سه‌رمایه‌دانه‌ریی وڵاتانی جیهان له هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی زیادبوونی ئاستی نفووزی ئه‌و وڵاتانه له هه‌رێمی کوردستان وه‌سف ده‌که‌ن.
چه‌ندین مانگ پێش ئێستا کۆمپانیای داناغازی ئیمارات و هاوبه‌شه‌که‌ی واتا كریسنت پێترۆلیۆم گرێبه‌ستێکی 20 ساڵه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی کێڵگه گازییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان واژۆ کرد.
گۆڤاره ئابوورییه‌کان، پێدانی زووبه‌زووی حه‌قده‌ستی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستان به هۆکارێک بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی سه‌رمایه‌دانه‌ری له سه‌رچاوه‌کانی وزه له‌وان نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان وه‌سف ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment