بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هیچ داخوازییێک ڕادەستی پەرلەمان نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا ئێستا هیچ داخوازییێک لە لایەن نوێنەرانی پەرلەمانەوە ڕادەستی ئەنجومەنەکە نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی دجلە لەبارەی دوو هاوپەیمانیی سەرەکیی پەرلەمانەوە وتی: هاوپەیمانیی بینا و هاوپەیمانیی چاکسازی هێشتا نەگیشتوونەتە ڕێککەوتن.

حەلبووسی لەبارەی ئامادە بوونی هاوپەیمانان لە عێراق ئاشکرای کرد: لەسەر چۆنییەتی چالاکیی هێزە بیانییەکان و ئەژماری ئەو هێزانە لە عێراق راجیاوازی هەیە، بەم حاڵەشەوە ئەو شتەی کە زۆرینەی گرووپە سیاسییەکان لەسەری هاودەنگن ئەمەیە کە شەڕ دژی تیرۆریزم هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە و شانەی نووستووی داعش هێشتا بوونیان هەیە.

حەلبووسی هەروەها ڕاشیگەیاند چەند داخوازی لە نوێنەرانی پەرلەمان لەبارەی سوودی درێژەدان بە ئامادەبوونی هێزە بیانییەکان گەیشتۆتە دەستم بەڵام تا ئێستا هیچ داخوازییێک بۆ ڕاپرسین لە نێوان نوێنەراندا بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان ڕادەستی من نەکراوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی تێڕوانینی نوێنەران و ئەو داخوازییەی کە هەیانە جێگای ڕێزە بەم حاڵەوە ئێمە پێویستمان بە ڕای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان «عەبدولمەهدی» هەیە و ئەوە کە دەبێت پێداویستییەکان شی بکاتەوە. گرووپە سیاسییەکان، سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیران ئێستاش باوەڕیان وایە کە عێراق پێویستی بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان هەیە.

حەلبووسی لەبارەی ئێرانەوە وتی: ئێران بۆ لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستییەکان یارمەتیی ئێمەی داوە بەم حاڵەشەوە بە چ شێوەیێک دەتوانێت یارمەتیمان بدات بۆ لە ناوبردنی سەرچاوە داراییەکان و عەقڵییەتی داعش؟

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53089

Your Comment

You are replying to: .
captcha