ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: هاوپه‌یمانیی جمهوور تا ساڵی 2023ی زایینی به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) ده‌ڵێت: به‌ جیاوازییێكی ئاشكراوه‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 31ی ئادار هاوپه‌یمانی جمهووره‌ و هاوپه‌یمانیی جمهووریش تا ساڵی 2023ی زایینی به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) له‌ لێدوانێکدا پشتیوانی له‌ هاوپه‌یمانیی جمهوور و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی جمهووره‌وه‌ هه‌ر که‌سێک قسه‌یێک ده‌کات. ڕێگه‌ ناده‌م له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی جمهووره‌وه‌ قسان بکرێت. ڕێگه‌ ناده‌م له‌باره‌ی براکه‌م [ئه‌ردۆغان] قسه‌ بکه‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانوت هاوپه‌یمانیی جمهوور تا هه‌ڵبژاردنی 2019 ده‌مێنێته‌وه‌ ده‌بێ بزانن که‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 31ی ئادار به‌ جیاوازییێکی ئاشکراوه‌ هاوپه‌یمانیی جمهووره‌. هاوپه‌یمانیی جمهوور تا ساڵی 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌نجامێک که‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن ڕای‌ده‌گه‌یێنێت ده‌بێ هه‌موان قبووڵی بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام درابوو ئه‌نجامه‌کان قبووڵ ناکه‌ین به‌ڵام بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌رچی که‌ بێت ڕێز بۆ ئه‌نجامه‌که‌ داده‌نێین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53085

Your Comment

You are replying to: .
captcha