کوردپرێس: فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بهSNNی ڕاگه‌یاند: "له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوان له سنووری پارێزگای سه‌ماوه، په‌یوه‌ندیمان به‌پارێزگاری سه‌ماوه‌وه كرد و داوامان كردووه ته‌نها پاراستنی گۆڕه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ تائه‌وكاته‌ی وه‌فدێک ڕه‌وانه‌ی پارێزگاكه ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی واده‌ی چوونی وه‌فدی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ سنووره‌كه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نفالكراوان، فوئاد عوسمان وتی: "له‌دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیم و چالاكیه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال، له داهاتویێكی زۆر نزیكدا وه‌فدی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی پارێزگای سه‌ماوه ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه".
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان "پێشتریش له سنووری پارێزگای سه‌ماوه گۆڕی دیكه‌ی ئه‌نفالكراوان دۆزراوه‌ته‌وه، بۆیه پێده‌چێت ئه‌وه‌ی ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌نها یه‌ک گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ نه‌بێت، به‌ڵكوو ژماره‌یێک گۆڕ بن".
ڕۆژی 12ی 4ی 2019، پارێزگاری سه‌ماوه هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوانی لهناوچهیێكی بیابانی پارێزگاكه ڕاگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌دا، "ئه‌و گۆڕه برا كورده‌كانی تێدا زینده به‌چاڵكراوه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment