بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی و سەرۆک وەزیرانی پیشووی عێراق بە رادیۆ سەوای راگەیاند هەلوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی سەرەتایێکە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە دەوڵەتێکی مەدەنی.
ناوبراو هەروەها داوای کرد سوپای عێراق بەجۆرێک بەهیز بکرێت کە پیویستی بە هاوکاری نەبێت.
حەشدی شەعبی لەدوای داگیر كردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە، لەسەر فەتوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی پێکهێنرا ئەوەش.
ئەمە یەکەم جارە لە ئاستیکی باڵادا لە عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکرێت ئەویش لەلایەن کەسێکەوە کە لە پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment