ناکۆکییەکان نێوان پارتی و گۆڕان لەمپەڕی سەرەکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت دەکاتەوە ناکۆکییەکان نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەمپەڕی سەرەکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیە لە هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس: عەدنان حەمە مینا، ئەندامی شاندی دانووستاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت لەو وتووێژانەی لەگەڵ پارتیدا کردوویانە و ئەو بابەتانەی لەسەری ڕێککەوتوون وەک یەکێتی پابەندن پێوەی و ئەوەش کە تا ئێستا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ نەکراوە پەیوەندی نییە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، وەک دەڵێت دەشێت هۆکارەکەی "لەسەر هەندێک پۆست بێت لە نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان".

ئەم ئەندامەی شاندی دانووستاندن ئاماژەش بەوە دەکات پێشتر یەکێتی و پارتی ڕێککەوتوون لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازی و دەشڵێت ئەگەر دواتر گرفتێک دروست بووبێت ئەوا پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە.

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی ئایا پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ هەرێمی کوردستان هێندە گرنگە تا ببێتە مایەی ئەوەی دانووستاندنەکان زیاتر لە شەش مانگ بخایێنێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ؟ حەمە مینا دەڵێت هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فێدراڵی، بە یاسا جێگیر کراوە کە دەبێت سەرۆکێکی هەبێت و دەشڵێت: "خۆ ئەگەر لایەنە سیاسییەکان گەیشتنە ڕێککەوتنێک و لە پەرلەماندا توانییان ئەو یاسایە هەڵبوەشێننەوە ئەوا ئەمەیان مەسەلەیێکی ترە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53079

Your Comment

You are replying to: .
captcha