کوردپرێس: لیوا بابەكر فەقێ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە: لە پڕۆژە 35 خاڵیەكەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 5 خاڵیان بە تەواوی جێبەجێ كراون و 13 خاڵی دیكەش لە جێبەجێ كردندان، هەشتیان نزیكە تەواو ببن و پێنجەكەی دیكەش نیوەی زیاتر تەواو بوون.
ناوبراو باسی لەوەش كردووە، هەنگاوی گرنگ بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژە چاكسازییەكەی وەزارەتی پێشمەرگە نراوە و ئەو خاڵانەی جێبەجێ كراون هەموو بوارەكانی وەزارەت لەخۆدەگرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە روونیشی كردوەتەوە کە هەوڵدەدرێت هێزی پێشمەرگە بكرێتە هێزێكی نیشتمانی لەسەر سیستمی هێزی نێودەوڵەتی و كاری باش بۆ ئەوەش كراوە، ئەگەر حكوومەتی نوێش پێكهات، ئەو هێزە دروست دەكرێت و راستەوخۆ یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە نامێنن و هەموویان یەكدەخرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment