جه‌بار یاوه‌ر: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و سووریا مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی لێده‌که‌وێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان دروست‌کردنی بنکه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر خاکی هه‌رێم ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و له‌باره‌ی مه‌ترسیی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ‌عێراق و سووریا گوتی: "له ‌ئه‌گه‌ری كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هه‌یه‌".

کوردپرێس:

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بڕیارێک درا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانیان له‌ عێراق و سووریا، ئه‌وكاته‌ بێگومان مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش زیاد ده‌بێت".

ناوبراو له‌ درێژه‌دا هۆکاری ئه‌و بابه‌ته‌ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش تا ئێستا وه‌ک گرووپێكی تیرۆریستی كۆتایی نه‌هاتووه‌، ته‌نها خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه ‌و وه‌ک ناوچه‌یێكی جوگرافی داموده‌زگای نه‌ماوه‌ له‌ ژێر ده‌ستی بێت".

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "داعش وه‌ک گرووپ هه‌ر ماوه‌ و شێوازی كاری تیرۆریستیی خۆیان گۆڕیوه‌ بۆ كاری كرده‌یی و گرووپی بچووک بچووک، واته‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، جگه ‌له‌وه‌ش له ‌ڕووی عه‌قڵییه‌ته‌وه‌ داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌ بۆیه‌ وه‌ک چۆن شه‌ڕی چه‌كداریمان كردن، ده‌بێت شه‌ڕی فكریشیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".

ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به ‌بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد له‌ عێراق و سووریا و ڕاشی‌گه‌یاند: "تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ‌عێراق و سووریا نه‌دراوه‌ و له ‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیی پنتاگۆن و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به ‌ته‌ئكید مه‌ترسی زیادبوونی داعشی لێده‌كرێت."

جه‌بار یاوه‌ر سه‌باره‌ت به ‌كردنه‌وه‌ی بنكه‌یێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی سوپای فه‌ڕه‌نساش له‌ خاكی هه‌رێم ئاشكرای كرد: "هیچ زانیارییێكمان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا نه‌بیستووه‌ و هیچ شتێكی واش له‌ئارادا نییه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53065

Your Comment

You are replying to: .
captcha