عه‌بدوڵڵا گویل پشتیوانی له‌ HDP ده‌کات

به‌شی تورکیا- یازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019ی زایینیی تورکیا کرد و نووسیی: ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی سه‌ڵاحییه‌تی کاندیده‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گومانی زۆری تێدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا گویل یازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019ی زایینیی تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: نابێت تورکیا ببێته‌ وڵاتێک که‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته شک و‌ گومانی له‌سه‌ره‌. له‌ به‌رده‌م سه‌رکرده‌کانی تورکیا 4.5 ساڵ سه‌رده‌می بێ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌. تورکیا وه‌ک وڵاتێک که‌ پێشینه‌یێکی زۆر باشی له‌ بواری هه‌ڵبژاردن و ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ که‌ بابه‌تێکی یاسایی و ته‌کنیکییه‌ ده‌بێ زووبه‌زوو لێکدانه‌وه‌ پێویسته‌کان ئه‌نجام بدات و حوکمه‌که‌ی ده‌ربکات. به‌رده‌وامیی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ هه‌م زه‌ره‌ر له‌ تورکیا ده‌دات و هه‌م کارتێکه‌ری له‌سه‌ر دیموکراسیی وڵاته‌که‌مان ده‌بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی نووسراوه‌که‌یدا باسی له‌وه‌ کردووه‌: تورکیا که‌ له‌ ساڵی 1950وه‌ سیسته‌می چه‌ندحیزبی ده‌ست پێکردووه‌ تا ئێستا که‌ نزیکه‌ی 70 ساڵه‌ له‌ هیچ سه‌رده‌مێکدا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ مشتومڕ و گومانی له‌سه‌ر نه‌بووه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌بینین که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی هه‌میشه‌ گومانی تێیدا بووه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ شێوه‌یێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌م له‌ ناوخۆ و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌سار له‌ ئێعتیباری تورکیا ده‌کات. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م مشتومڕانه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان جێگه‌ی ناڕه‌حه‌تییه‌. ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی سه‌ڵاحییه‌تی ژماره‌یێک له‌ کاندیده‌کان پاش سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردن بابه‌تێکی زۆر گرینگه‌ هه‌رچه‌ند که‌ له‌ ماوه‌ی کاندیدبوونیان سه‌ڵاحییه‌تیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ پشتڕاست کراوه‌ و له‌لایه‌ن خه‌ڵکیشه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراون به‌ڵام ته‌نها پاش هه‌ڵبژاردن سه‌ڵاحییه‌ته‌که‌یان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌. بابه‌تێکی‌تر له‌باره‌ی ڕووداوه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵه‌ واتا پچڕانی ڕاگه‌یاندنی ئانلاینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ شه‌وی هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌و شاره‌. له‌م کاره‌دا زیاتر له‌وه‌ی که‌ ڕه‌هه‌نده‌ یاسایی و ته‌کنیکییه‌کان له‌ به‌رچاو بگیردرێت بکرێت زیاتر لێدوانی سیاسی له ‌به‌رچاو ده‌گیردرێت که‌ تێکڕای ئه‌مانه‌ خه‌سار له‌ پێگه‌ و ئێعتباری تورکیا ده‌دات. ده‌بێ زووبه‌زوو پڕۆسه‌ی یاسایی ته‌واو بکرێت و کۆتایی به‌ مشتومڕه‌کان له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بهێنرێت. تورکیا به‌ره‌وڕووی بابه‌تگه‌لێکی جیدی و گرینگتر ده‌بێته‌وه‌ که‌ ده‌بێ دووره‌په‌رێزی له‌م جۆره‌ مشتومڕانه‌ بکه‌ین و ته‌رکیز بکه‌ینه‌ سه‌ر داهاتووی وڵات و هه‌وڵه‌کانمان بۆ بابه‌ته‌ جیدییه‌کان چڕ بکه‌ینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53064

Your Comment

You are replying to: .
captcha