به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ کاندیدی سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له لێدوانێکدا باس له پراکتیکی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات سه‌باره‌ت به ده‌رنه‌کردنی مۆڵه‌تی فه‌رمیی شاره‌وانی بۆ ناوبراو و ده‌ڵێت: نابێت ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان خواست و ئیراده‌ی گه‌ل دوا بخات. نابێت کاتی ئه‌م شاره به‌فیڕۆ بدات. نابێت ئه‌م شاره له به‌رانبه‌ر جیهاندا شه‌رمه‌زار بکه‌ن. به ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕای‌ده‌گه‌یێنم که زووبه‌زوو ئه‌نجامه‌کان په‌سه‌ند بکات بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمیمان بۆ ده‌ربکرێت و کاره‌کانمان ده‌ست پێبکه‌ین. ئێمه پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌مان ڕاده‌ستی هیچ که‌س ناکه‌ینه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: من له هه‌مان جێگه وه‌ستاوم که له ڕۆژی یه‌که‌م وه‌ستابووم. تا ئه‌مڕۆ و ئه‌م ته‌مه‌نه هه‌ر کارێکم که کردووه و به‌دواداچوونم بۆ هه‌ر پڕۆسه‌یێک کردووه ته‌نانه‌ت حه‌قی یه‌ک که‌سیشم پێماڵ نه‌کردووه با 16 ملیۆن خه‌ڵکی ئه‌سته‌نبۆڵیش ئاگادار بن. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م که ڕێگه ناده‌م حه‌قمان و حه‌قتان پێشێل بکرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment