به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی (12ی نیسانی 2019) تیمه هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به ئاماده‌بوونی چه‌ندین ڕێكخراوی جیهانی دووه‌مین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزدییان له گوندی كۆجۆ هه‌ڵدایه‌وه که له‌وباره‌یه‌وه فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند: گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامه و تاوه‌كوو ئێستا چوار گۆڕ دۆزاونهتهوه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیاتر له 60 گۆڕیتری لێبێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئاشکرای کرد که چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گۆڕه‌كان 20 ڕۆژ بخایه‌نێت.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادوه‌ریی عێراقی باشترین پێوه‌ر بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان په‌یڕه‌و كراوه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان ڕهنگدانهوهیێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
بڕیاره دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می گۆڕه‌كان، ڕووفاته‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری بكرێن بۆ پشكنین ئه‌وه‌ش به ئامانجی ناسینه‌وه و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان به كه‌سوكاریان و جارێكی‌تر بهخاكسپاردنهوهیان له شنگال.
ڕۆژى 21ی ئازاری ئه‌مساڵ یه‌که‌مین گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له شنگال هه‌ڵدرایه‌وه که ڕووفاتى 28 هاوڵاتیی ئێزدیی تێدا بوو و پێشتریش بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو له شنگال 217 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment