سەرۆک کۆماری عێراق و باڵیۆزی ئێران لە کۆشکی سەلام کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆ بووەوە.

کوردپرێس:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بەرھەم ساڵح رایگەیاند، عێراق گرنگی تایبەتی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ ئێران دەدات، بەتایبەتی لە روانگەی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ئابووری و ئه‌منییه‌وه‌.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ڕوونی کردەوە، عێراق ده‌بێته‌ جێگایێک بۆ بە یەکگەیشتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و نابێتە پێگەیێک بۆ ھەر کارێک کە ببێتە ھۆکاری زیان گەیاندن و گرژی دروستکردن لە ناوچەکەدا.

بەرھەم دوپاتی پێویستی کەمکردنەوەی گرژییه‌كانی لە ناوچەکەدا کردەوە، و جەختیشی لە خاڵە ھاوبەشەکانی دژایەتیکردنی توندڕەوی و تیرۆر و زامنکردنی ئایندەیێکی باشتر بۆ گەلانی ناوچەکە کردەوە.

لەلای خۆیەوە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، دووپاتی بەردەوامی وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی عێراق لە گشت بوارەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتدا کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 53044

Your Comment

You are replying to: .
captcha