کوردپرێس:
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بەرھەم ساڵح رایگەیاند، عێراق گرنگی تایبەتی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ ئێران دەدات، بەتایبەتی لە روانگەی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ئابووری و ئهمنییهوه.
ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ڕوونی کردەوە، عێراق دهبێته جێگایێک بۆ بە یەکگەیشتنی بهرژهوهندیهکان و نابێتە پێگەیێک بۆ ھەر کارێک کە ببێتە ھۆکاری زیان گەیاندن و گرژی دروستکردن لە ناوچەکەدا.
بەرھەم دوپاتی پێویستی کەمکردنەوەی گرژییهكانی لە ناوچەکەدا کردەوە، و جەختیشی لە خاڵە ھاوبەشەکانی دژایەتیکردنی توندڕەوی و تیرۆر و زامنکردنی ئایندەیێکی باشتر بۆ گەلانی ناوچەکە کردەوە.
لەلای خۆیەوە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، دووپاتی بەردەوامی وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی عێراق لە گشت بوارەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتدا کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment