فەڕەنسا و ئیتالیا كۆمەڵكوژ کردنی ئەرمەنیەكانیان بە جینۆساید ناساند/ توركیا بە توندی ئیدانەی بڕیارەكەیان دەكات

بەشی تورکیا- كۆمەڵكوژیەكەی ئەرمەنیەكان لە لایەن فەڕەنسا و ئیتاڵیا بە جینۆساید ناسێنرا و حكوومەتی توركیا بڕیارەكەی هەردوو وڵاتی بە توندی ئیدانە كرد.

کوردپرێس: هەریەک لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا ڕ‌ۆژی چوارشەممە، كۆمەڵكوژیەكەی ئەرمەنیەكان كە لە جەنگی جیهانی یەكەمدا لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە ئەنجامدرا بە جینۆساید ناساند و حكوومەتی توركیا بە توندی ئیدانەی هەردوو

بڕیارەكەی كرد .

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە مانگی شوبات-ی ساڵی 2017 و لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیدا پەیمانی دا كۆمەڵكوژیەكەی ئەرمەنیەكان بە جینۆساید بناسێنێت و دوێنێ چوارشەممە تایبەت بەو كۆمەڵكوژیە كە ساڵانە لە 24ی نیسان دا یادیدەكرێتەوە بڕیاری بە جینۆساید ناساندنەكەی واژۆكرد.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیێندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكرد، ماكرۆن بە مەبەستی بەدەست هێنانی دەنگی ئەرمەنیەكانی وڵاتەكەی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا ئەو پەیمانەی بەكارهێناوە.

لە راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیادا هاتووە "بە دڵنیاییەوە ئەو بۆچوونەی فەڕەنسا كە دوورە لە رەوشتی دۆستانە بە شێوەیێكی نەرێنی كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا دەبێت".

هاوكات ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتالیا بە زۆرینەی دەنگ كۆمەڵكوژیەكەی ئەرمەنیەكانیان بە جینۆساید ناساند و وەزارەتی دەرەوەی توركیا بە هەمانشێوە ئەو بڕیارەی ئیتاڵیا-ی ئیدانە كرد.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند: "ئەو هەنگاوەی ئیتالیا بەكارهێنانی پرسی ئەرمەنیەكانە بۆ بەرژەوەندی سیاسی وڵاتەكە" و ئاماژەی بەوەش كردووە، پارتی رابیتەی ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتی ماتیۆ ساڵڤینی ڕەشنووسی ئەو یاسایەی داوەتە پەرلەمانی ئیتالیا و سوورە لەسەر تێكدانی پەیوەندیەكانی نێوان ئیتالیا و توركیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53039

Your Comment

You are replying to: .
captcha