ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومرگەکانی کرماشانەوە زیادی کردووە

بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند لە ساڵی 1397دا ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە درەوازەکانی پەروێزخان و خەسرەویی کرماشانەوە سەدا 79 زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس خەلیل حەیدەری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی کرماشان ڕایگەیاند: ساڵی پار لە دەروازە سنوورییەکانی کرماشانەوە بڕی یەک ملیارد و 701 ملوێن و 910 هەزار و 875 دۆلار کەلوپەل لە ئێرانەوە بەرەو عێراق و هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە کە کۆی کێشی کاڵاکان دەگاتە 3 ملوێن و 978 هەزار و 563 تەن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: بڕی 680 ملوێن و 771 دۆلار لە دەروازەی پەروێزخانەوە و بڕی 101 ملوێن و 340 هەزار و 379 دۆلاریش لە دەروازی سنووری خەسرەویی کرماشانەوە هەناردەی کاڵای ئێرانی بەرەو بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی پارێزگای کرماشان زیادیشی کرد: ڕێژەی 25 ملوێن و 786 هەزار و 387 دۆلاریش لە گومرگی پاوەوە بەرەو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە کە مەرزی لاوەکیی شۆشمی لە خۆ دەگرێت.

حەیدرەی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە زۆرینەی کەلوپەلی نێردراو لە مەرزی شۆشمێوە بریتی بووە لە کەلوپەلی نێو ماڵ و پیواز و پەلاستیک و تەماتە کاشی و ....

News Code 53034

Your Comment

You are replying to: .
captcha