کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه ڕووسیا هێزه‌کانی له ته‌ل ڕه‌فعه‌تی باکووری حه‌ڵه‌ب و باشووری عه‌فرین کشاندۆته‌وه و هێزه‌کانی سوپای سووریا له‌و ناوچانه جێگیر بوونه.
ڕووسیا له‌باره‌ی ئه‌و بریاره‌وه باسی له‌وه کردووه که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا ئه‌نجام دراوه و له‌و ناوچه‌یه‌دا هێزه‌کانی سوپای سووریا و هێزه‌کانی ئێران به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئاماده ده‌بن.
ئه‌م گۆڕانکارییانه له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی مۆسکۆی کرد و له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتن سه‌رکۆماری ڕووسیا کۆ بوویه‌وه و دوایین دۆخی سووریایان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
شایانی باسه؛ ته‌ل ڕه‌فعه‌ت یه‌کێک له دوو ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی YPG له ڕۆژئاوای فوراته که پاش هێرشی سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریا بۆ سه‌ر عه‌فرین، هێزه‌کانی یه‌په‌گه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه کشانه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment