به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له میانی به‌شداری‌کردنی له به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی NTVدا گۆڕانکارییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌کانی خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه و ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی خۆی بۆ ئه‌مریکا کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و کاته‌ی که له ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌م دیدارم کرد به منی نه‌گوت که جووڵه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له سووریا لێکه‌وته‌یێکی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه. دامه‌زراندنی ناوچه‌ی په‌رژینی ئه‌من له باکووری سووریا به بێ تورکیا مومکین نییه. بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌که ئه‌من بێت ده‌بێ ئێمه له ناوچه‌که‌دا بین. ئێمه هیچ وڵاتێک له خۆمان دوور ناکه‌ینه‌وه به‌ڵام هه‌بوونی تورکیا له سه‌رووی پێکهاته‌یێک که لێره‌دا دروست ده‌کرێت ئاسایییه و گرنگایه‌تیی زۆریشی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی سووریا هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: تا ئه‌مڕۆ YPG/PKK هه‌لقۆستنه‌وه‌یان له سه‌رجه‌م وڵاتان کردووه. له‌م قۆناغه‌شدا ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات جیاوازییێک له نێوان کورد و گرووپه تیرۆریستییه‌کان قایل بێت. ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارێکی دروسته. ئێمه له گرووپێکی تیرۆریستی قسان ده‌که‌ین که سته‌م له هه‌موو ئیتنیکه‌کان ده‌کات. له بابه‌تی په‌كه‌كه‌دا ده‌زانین كه ڕووسیا هه‌ستیاریی نیشان ده‌دات و دابین‌کردنی ئاسایشی ناوچه‌که به سوودی ڕووسیایه. ڕووسیا و توركیا سه‌باره‌ت به یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا زۆر هه‌ستیارن. YPG/PKK هه‌وڵ بۆ دابه‌ش‌کردنی سووریا ده‌ده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه به کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌وان [ئاماژه به ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی] له‌گه‌ڵ ڕووسیا دوژمنن. چوونکه ئه‌وان دوژمنی‌یان پێکه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه که ئێمه‌ش دوژمنی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بکه‌ین. ئێمه وه‌ک وڵاتێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین. هه‌میشه باس له سزا و گه‌مارۆ دژی وڵاتانی دیکه ده‌که‌ن و له ڕاستیدا ئه‌وانن که خه‌سار له ڕۆحیه‌تی یه‌کگرتوویی ده‌ده‌ن. ئه‌وانن که هاریکاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌که‌ن و خه‌سار له یه‌کگرتووییمان ده‌ده‌ن. ئێمه داوامان له ڕووسیا کرد به‌ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵی ئه‌م سیسته‌مه به‌رگرییه ڕاده‌ستی تورکیا بکاته‌وه و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه کارگرووپی هاوکاریمان پێکهێنا و ئێستاکه لێکدانه‌وه پێویسته‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیسته‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سیسته‌مه‌کانی ناتۆ به تایبه‌ت فڕۆکه‌ی F-35 یان نا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment