هەدەپە و جەهەپە هۆشداری دەدەنە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە رەخنەی توند لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەگرێت و دەڵێت: تورکیا رووبەڕووی کێشەی یاسایی بووەتەوە. له‌ لایێكی دیكه‌شه‌وه‌ سەرۆكی گشتیی جەھەپە داوا له‌ لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ملكه‌چی فشاره‌كانی حكوومه‌ت نه‌بێت و سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌یان له‌ ئیسته‌نبوڵ رابگه‌یێنێت.

کوردپرێس: لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەزای تەمەلی رایگەیاند: تورکیا رووبەڕووی کێشەی یاسایی بووەتەوە، وه‌ک ته‌مه‌لی ئاماژه‌ی پێكرد، داوای لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووه،‌ پابەندی دەستوور بن و پێچەوانی یاسا مامەڵە نەکەن.

له‌ لایێكی دیكه‌وه‌ كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی گشتیی جەھەپە ھۆشداری دەدات، بڕیاری لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكان، یا توركیا بەرەو رووناكی دەبات، یاخود دەبێتە ھۆی ئاڵۆزییێكی سەخت.

سەرۆكی گشتیی جەھەپە ڕاشیگەیاند پێویستە لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكان ملكەچی فشارەكانی حكوومەت نەبێت و سەركەوتنی كاندیدەكەیان لە ئیستەنبوڵ بە فەرمی رابگەیێنێت.

ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه‌، پێویستە بڕیاری لێژنەی باڵای ھەڵبژاردن رێگەی دیموكراسی و دادپەروەری ھەڵبژێرێت.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، سەرۆک كۆماری توركیا رایدەگەیێنێت، گومانەكانی سەر ھەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ، دەتوانن ھەڵبژاردن لەو شارە ھەڵوەشێننەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا، رایگەیاندووە گومانیان وایە لە ھەڵبژاردنی شاری ئیستانبوڵ، ھەڵە و بێ سیستەمی زۆر كراوە، وەک ئەوەی كارێكی رێكخراو كرابێت.

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو بیانووە دەتوانێت رێگە لەبەردەم دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن بكاتەوە، بۆ ئەوەی ھیچ گومانێک لەسەر ھەڵبژاردن نەمێنێت.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئەوان لەسەر نارەزایەتییه‌كانیان سوورن، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانە، چ بڕیارێک بدات ئەوان پابەند دەبن.

دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په‌" له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31ی مانگی رابردوو هه‌ردوو شاره‌وانی گه‌وره‌ی شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ و ئیسته‌نبوڵی له‌ده‌ست دا و كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په‌" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئاكه‌په‌ تانه‌ی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا؛ لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌سه‌ر داواكاری ئاكه‌په‌ دووباره‌ ته‌واوی ده‌نگه‌ پووچه‌ڵكراوه‌كانی هه‌ژماركرده‌وه‌، به‌ڵام هێشتاش كاندیدی ئاكه‌په‌ نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. بۆیه‌ ئاكه‌په‌ جارێكی دیكه‌ داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، به‌تایبه‌ت جه‌هه‌په‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53014

Your Comment

You are replying to: .
captcha