کوردپرێس: ساڵح ژاژڵەیی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم هەبێت یان نەبێت بۆ ئەوان هیچ گرنگی و نرخێکی نیە و هەر کەسێکیش ئەو پۆستە وەربگرێت تەنیا مووچە خۆرێکە و هیچیتر.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەگەر بە بۆچوونی ئەو بێت ئەوا گۆڕان پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم وەرنەگرێت، چوونکە لەو پۆستەدا هیچیان پێناکرێت.
ژاژڵەیی ئەوەشی وت: "کۆمەڵێک خەڵک هەیە ڕەنگە قسەکانی منیان بە دڵ نەبێت و بیکەنە "زەجە" چوونکە من ڕاستییەکان دەڵێم من دەڵێم ئێستا ئێمە لە پێناوی ئەوەی "ئیستقرارێک" بەهەرێمی کوردستان بدرێت تووشی گیروگرفت و دوو ئیدارەیی نەبین کێشەمان بۆ دروست نەبێت ئەگەر یەکێتیش بەهانە بگرێت بۆ پۆستێک کە دراوە بە گۆڕان با بیدەن بەوان کەی ئەوە کێشەیە؟ دەبێت حسابی میللەتەکە و ناوچەکە بکرێت، پۆست چیە؟ جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر کەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment