به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی سووریای دیموکرات پێکهاتوو له کورد، عه‌ره‌ب، مه‌سیحی و تورکمان به سه‌رکردایه‌تیی کورد ڕۆڵێکی به‌رچاویان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا هه‌یه. ئه‌م هێزانه شاره‌کانی ژێر ده‌ستی داعشیان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه به‌ڵام به بۆچوونی شرۆڤه‌کارانی کاروباری ئه‌منیی سووریا ئه‌و بابه‌ته بۆ شکستهێنانی به‌ته‌واوه‌تی داعش به‌س نییه و هێزی سووریای دیموکرات بۆ سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش و بیرۆکه‌ی ئه‌و گرووپه ده‌بێ ته‌عامولێکی کارا و سازێنه‌ریان له‌گه‌ڵ گرووپه جۆراوجۆره ئیتنیکی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه و شانه نوستووه‌کانی داعش نه‌توانن سه‌رله‌نوێ پشێوی له ناوچه‌که دروست بکه‌ن.
حائد حائد شرۆڤه‌کاری کاروباری سووریا له په‌یمانگای چه‌تم هاوس ئامۆژگاری به هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد ده‌کات که پاش سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی به سه‌ر داعش، ئێستاکه ده‌بێ سه‌رکه‌وتن به سه‌ر بیرۆکه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه وه‌ده‌ست بهێنن و به له‌به‌رچاوگرتنی زیندوو بوونی هه‌زاران چه‌کداری داعش و مه‌ترسیداربوونی شانه نوستووه‌کانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌بێ ته‌عامولێکی سازێنه‌ریان له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان له‌گه‌ڵ گرووپهکانیتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆکه‌ی داعش له ناوچه‌که بکرێت و هه‌وڵه‌کان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان بخرێته‌گه‌ڕ.
هه‌ڵبه‌ت ناوبراو له وتاره‌که‌یدا که له ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بڵاو کراوه‌ته‌وه یارمه‌تییه دارایییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا به کوردی سووریا به گرنگ وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: نابێت له‌م ڕێبازه‌دا وڵاتانی ڕۆژئاوا کورد بهجێبهێڵن و ده‌بێ به یارمه‌تییه دارایییه‌کانیان ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی فیکری و دواکه‌وتووییی ئابووریی ئه‌و ناوچانه به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدان و خۆڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش نه‌ڕه‌خسێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment