به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌ر ژێنڕاڵی خانه‌نشینکراوی سوپای تورکیا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی ڕایگه‌یاند: کڕینی ئه‌م سیسته‌مه له ڕووسیا وه‌ک کڕینی چه‌کێکی ئاسایی نییه و بارگرانیی سیاسی ده‌بێت. کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه به مانای گۆڕینی هه‌یکه‌لییه‌تی به‌رگریی ئه‌م وڵاته‌یه به‌و مانایه که تورکیا پێکهاته‌ی به‌رگریی خۆی ده‌گۆڕێت که له ساڵی 1952وه له قه‌باره‌ی ناتۆ بوووه و پێکهاتهیێکیتر به هاوکاریی هه‌مه‌لایه‌نه دروست ده‌کات. ئه‌م بابه‌ته‌ش زیاتر له‌وه‌ی که بڕیارێکی سه‌ربازی بێت بڕیارێکی سیاسی و ئابوورییه و لێکه‌وته‌که‌شی نه‌ک سه‌ربازی به‌ڵکوو ئابووری و سیاسی ده‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌توانێت به‌ستێنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له پڕۆژه‌ی قه‌ڵغانی مووشه‌کیی ناتۆ بڕه‌خسێنێت که له ساڵی 2010ی زایینییه‌وه ده‌ستی پێکراوه و تورکیاش به‌شێک له‌و پڕۆژه‌یه بوو چوونکه پڕۆژه‌که به مه‌به‌ستی ڕێگری له‌و مووشه‌که بالیستیکیانه بوو که له ڕووسیا و ئێرانه‌وه ده‌هاویژرێت. ئه‌گه‌ر تورکیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا ژێرخانێکی ته‌کنۆلۆژیایی دروست بکات ئه‌و بابه‌ته بۆ ناتۆ ده‌بێته بابه‌تێکی ئه‌منییه‌وه.
ژێنڕاڵه خانه‌نشینکراوه‌که‌ی سوپای تورکیا ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی له ئیستادا ناتۆ سه‌باره‌ت به کڕینی سیسته‌میی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه بێده‌نگی نواندووه به‌ڵام له‌م پڕۆسه‌یه‌دا که‌ڵک له ئه‌مریکا وه‌رده‌گرێت. له 27 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ هیچ وڵاتێک پشتیوانی له‌و کاره‌ی تورکیا ناکات و ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که تورکیا پاڵپشتێکی له ناتۆدا نییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment