به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هه‌م له هه‌رێمی کوردستان و هه‌م له دیکه‌ی ناوچه‌کانی عێراق چه‌ندین حیزب و لایه‌نی سیاسیی تازه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی حیزبه سیاسییه کۆنه‌کان و باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان پێیان نایه گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت به‌ڵام به وته‌ی حه‌مزه حه‌داد، توێژه‌ری کاروباری عێراق ئه‌وان توانایێکی زۆریان نییه بۆ تێکشکاندنی پێکهاته‌ی حیزب و لایه‌نه کۆن و فیرقه‌یییه‌کان و دروستکردنی گۆڕانکاری له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
ناوبراو له وتاره‌که‌یدا که له ماڵپه‌ڕی Iraqi thoughts 1001 بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌وری حیزبه تازه و چاکسازیخوازه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان له به‌رانبه‌ر حیزب و گرووپه کۆن و فیرقه‌یییه‌کان تاوتوێ ده‌کات.
ناوبراو پێی وایه دوو هۆکار له عێراق ڕێگه نادات حیزب و لایه‌نه سیاسییه تازهپێگهیشتووکان پێگه‌یێکی به‌رزتر وه‌ده‌ست بێنن و ئه‌و دوو هۆکاره‌ش به‌شداریی که‌متری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردن و وابه‌سته‌ییی ژماره‌یێک له حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان به لایه‌نه بیانییه‌کانه.
حه‌مزه حه‌داد له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که حیزبه فیرقه‌یییه‌کان وه‌ک ڕه‌وتی سه‌در و پارتی دیموکراتی کوردستان که په‌یڕه‌وانی هه‌میشه‌یییان هه‌یه ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌کان بپارێزن به‌ڵام تواناییی ئه‌وه‌یان نییه که ده‌نگده‌رێکی نوێ ڕابکێشن.
ناوبراو له وتاره‌که‌یدا زیاتر ده‌نووسێت: پاڵپشتییه‌کان له موقته‌دا سه‌در به میراتی بنه‌ماڵه‌یی و ئه‌وانه‌وه به‌ستراوه که ساڵگارێک پاڵپشتییان له باوکی کردوووه و ئه‌و بابه‌ته‌ش مه‌سعوود بارزانی له‌خۆ ده‌گرێته‌وه چوونکه به‌شێکی زۆر له پاڵپشتییه‌کان له‌و حیزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌گداریی پاڵپشتیکه‌رانی حیزبه‌که له باوکی ناوبراوه‌وه.
حه‌مزه حه‌داد ده‌شڵێت: بابه‌تی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان که پارتی و مه‌سعوود بارزانی خۆیان به داهێنه‌ری ئه‌و بابه‌ته ده‌زانن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان پاڵپشتێکی زۆری نییه و پاڵپشتانی غهیروابهستهی پارتی له هه‌رێمی کوردستان به چاوێکی شک و گومانه‌وه به بابه‌تی جێبه‌جێبوونی ئه‌و خه‌ونه له‌لایه‌ن پارتی و مه‌سعوود بارزانییه‌وه ده‌ڕوانن و ئه‌مه‌ش هۆکارێکه که ته‌قریبه‌ن پشتیوانێکی نوێ به پشتیوانانی ڕابردووی ئه‌وان زیاد ناکات.
ئه‌و توێژه‌ره‌ی کاروباری عێراق پێشی وایه حیزب و لایه‌نه تازه‌کان که له عێراق داده‌مه‌زرێن له‌سه‌ر بنه‌مای خێر و سه‌ڵاحییه‌تی وڵات‌دا نییه به‌ڵکوو به ئامانجی وه‌ده‌ست هێنانی هه‌ڤیازی شه‌خسی و حیزبییه و له ئه‌نجامدا ناتوانن پشتیوانیی زۆری خه‌ڵک ڕابکێشن.
حه‌مزه حه‌داد حیزبی "هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری" به حیزبێکی نوێ و سه‌رنه‌که‌وتووی کوردی ناو ده‌بات که به سه‌رکردایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح توانیی ته‌نها دوو کورسی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌کانی عێراق مسۆگه‌ر بکات به‌ڵام پشتیوانیی حیزبی به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتیی نیشتیمانی له ناوبراو له به‌غدا بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵببژێردرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment