به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکوه‌زیران محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئه‌لسانی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ڕێکخست و سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ ناوهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران له لیستی تیرۆردا ڕایگه‌یاند: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داپه‌ڕه‌کانی سوپا بکه‌ین ئه‌و بابه‌ته نابێته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی هێزی فه‌رمیی وڵاتێک به تیرۆریست بناسێنین. ئه‌م جۆره بڕیارانه ڕێگاخۆشکه‌رن بۆ ناسه‌قامگیریی ناوچه‌که. بڕیاری ئه‌مریکا بۆ به تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌رک ناکه‌ین.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مریکا گوشار ده‌خاته سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی سزاکانی سه‌ر ئێران ڕچاو بکه‌ن. ئێمه چه‌ندین جار به به‌رپرسانی ئه‌مریکامان ڕاگه‌یاندووه که گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران به نادروست و ناڕه‌وا ده‌زانین. ئه‌مڕۆکه ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ PKK و لقی سووریی ئه‌و حیزبه هاوکاری ده‌کات که خراونه‌ته ناو لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌مریکاوه. ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان هاوکاری ده‌کات هه‌ر بۆیه ناوهێنانی هێزی فه‌رمیی وڵاتێک وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه دژبهیهکییێکی ئاشکرایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment