هه‌ر دوو مانگ جارێک هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ببه‌ین

به‌شی تورکیا- کاندیدی ده‌رچووی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕه‌خنه‌ی له‌ لێدوانه‌کانی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی گرت له‌باره‌ی دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌ و ڕای‌گه‌یاند: له‌ هه‌ندێک قسه‌ تێناگه‌م. به‌م پێیه‌ ئێمه‌ هه‌ر دوو مانگ جارێک هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ کاندیدی ده‌رچووی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ کاردانه‌وه‌ی به‌ لێدوانی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی گشتیی مه‌هه‌په‌ نیشان دا ده‌رباره‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌ و ڕای‌گه‌یاند: له‌ هه‌ندێک قسه‌ تێناگه‌م. به‌م پێیه‌ ئێمه‌ هه‌ر دوو مانگ جارێک هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین. له‌ پێنج ساڵی ڕابردوودا حه‌وت جار هه‌ڵبژاردنتان به‌ڕێوه‌ برد. ئابووری وڵات له‌ناو چوو. خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ به‌ته‌واوه‌تی بوونه‌ته‌ ئامێری ده‌ست حیزبه‌کان. ڕێگه‌ بده‌ن ئه‌م مرۆڤانه‌ فێر بکه‌ین. ئاوڕ له‌ کۆمه‌ڵگا و ئه‌و خه‌ڵکه‌ بده‌نه‌وه‌ که‌ دێنه‌ سه‌ر شه‌قام.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ شه‌رعییه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ که‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شکستیان خواردووه‌. 16 ملیۆن مرۆڤی ئه‌م شاره‌ ڕه‌نج و ئازارێکی وایان نییه‌. ئه‌م قسانه‌ هیچ مانایێکی نییه‌. من به‌م قسانه‌ پێده‌که‌نم.

ئه‌م قسانه‌ی ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له ‌كاتێكدایه‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتدارای توركیا داوای دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌سته‌نبۆڵی کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52993

Your Comment

You are replying to: .
captcha