کوردپرێس:
عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەڕمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیێکی زۆره كۆمارى ئیسلامیى ئێران ھەوڵ دەدات مەرزە نافەرییەکانی نێوان ھەرێمى كوردستان و ئێران بکات بە نێودەوڵەتی، حکوومەتی عێراقیش چەندین جار سەردانی ئەو مەرزانەی كردووه.
ئاكره‌یی گوتیشی: "ئه‌و مه‌رزانه‌ى كه ده‌كرێن به فه‌رمی بریتین له مەرزەکانی سەیران بەن، کێلێ، شێخ سیلێ و شوشمێ، ئاكرەیی راشیده‌گه‌یه‌نێت، لە ئێستادا شاندێکی بەغدا لە ھەرێمى كوردستانه، به‌ڵام تاوەکوو ئێستا حکوومەتی عێراق ڕەزامەندیی نەداوە بۆ به فه‌رمی ناساندنى ئه‌و مه‌رزانه، ناوبراو ئه‌مه‌ش بە بیانووی نەبوونی مەرجی پێویست لەو مەرزانە ده‌گه‌رێنێته‌وه.
عەبدوڵا ئاکرەیی ئاماژه به مه‌رجه‌كانى حكوومه‌تى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، پێویستە ئه‌و مه‌رزانه ئیدارەی بۆ دابنرێت، کارەبای بۆ رابکێشرێت، هه‌روه‌ها جادەی بۆ قیرتاوبکرێت، ھەرکاتێکیش مەرجەکان جێبه‌جێ كرا ره‌زامه‌ندى ده‌ده‌ن، بۆیه حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش رەزامەندی داوە کە سەرجەم مەرجەکان جێبەجێ دەکات و چاوەرێی رەزامەندی حکوومەتی عێراقە.
Your Comment